لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی داگیرکەران لە کەمپی نوسەیرات ١٥٠ کەس شەهید بوون
![لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی داگیرکەران لە کەمپی نوسەیرات ١٥٠ کەس شەهید بوون لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی داگیرکەران لە کەمپی نوسەیرات ١٥٠ کەس شەهید بوون](/img/NewsGallery/2024/6/8/398416/FeaturedImage/fbc54ca2-8e63-44e0-853c-3d865440bfa4.webp)
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کۆمەڵکوژیێکی نوێ لە کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٥٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، داگیرکەرانی سەهیۆنی ئەمڕۆ هێرشێکی وەحشیانەیان بۆ سەر کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە.
وەزارەتەکە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا تاوەکو ئێستا لانیکەم ١٥٠ کەس شەهید و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە هێشتا تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ناو شەقامەکاندا ماون و تیمەکانی تەندروستی ناتوانن بچنە ناوچەکە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە شەهیدان و بریندارەکان لەسەر زەوی بوون لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و ئامێرەکانی پزیشکییەوە ناتوانێت دەستوەردان لە بریندارەکان بکەن.
وەزارەتەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٤٤٥ کەسیش بریندار بوون.
حزب الله راگەیاند کە بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکە و ناوەندەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەریان کردووە ئامانج.
وەزارەتی تەندروستی غەززە هۆشداری دایەوە نەخۆشخانەی نەسڕ لە شاری خان یونس بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی لە ماوەی چەند کاتژمێردا لە خزمەت دەردەچێت.
لە لووتکەی رێکخراوی هاوکاری شانهگای لە ئاستانای پایتەختی قازاخستان سەرۆکانی وڵاتەکان ئەندامبوونی بەردەوامی بیڵاڕووسیان بە رێکخراوەکە پەسەند کرد.